بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەر کۆبوونەوەکەی ئیرەج مەسجدی و سەڵاحەدین بەهائەدین بڵاویکردووەتەوە کە لەو کۆبوونەوەدا بارودۆخی عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە وتووێژی لە سەر کراوە بە تایبەت دۆخی پاش هەڵبژاردنەکان و گرفتەکانی بەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق.
هەر بە پێی ئەو ڕاگەێندراوە، هەر دوو لا هاوڕابوون لە سەر بنەمای ڕێکەوتن و پێکەوەیی بۆ سەقامگیری وڵات و ڕێگری لە بشێوی.
باڵیۆزی ئێران وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕۆڵی ئەم حیزبەی لە سەر ئاستی عێراق و هەرێم بەرز نرخاند و ئەمینداری گشتی یەکگرتووش هیوای خواست کە ئێران ڕۆڵی کاریگەری لە چاککردنی بارودۆخی لایەنەکان بە تایبەت پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت./.