بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنارد هۆرکاد شرۆڤەکاری فەرەنسیی کاروباری ئێران ڕایگەیاند کە تاران لە دانوستانەکانی هەڵگرتنی گەمارۆکان لە ڤیەننا تا ئێستا سەرکەوتوو بووە.
ناوبراو وتی: ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە کە ڕەزامەندی لایەنەکانی ڕۆژئاوا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان وەک بنەمایەکی سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە دەست بێنێت لە بەر ئەوەی کە بە هەڵگرتنی گەمارۆکان ڕێگای چارەسەرکردنی کێشەی ناوەکیش ئاسانتر دەبێت.
ئەو شرۆڤەکارە ڕایگەیاندووە کە ئێران بەردەوام ڕێزی لە ڕێکەوتنی ناوەکیی ساڵی 2015 گرتووە و پێی وایە کە ئەمریکا دەبێت زیانەکانی بۆ قەرەبوو بکاتەوە./.