بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیناهیدالگۆ دادوەری شاری هریس کانتی لە ویلایەتی تێگزاس ڕایگەیاند کە یەکەم حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنەوە لەو شارە تۆمار کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو کەسەش گیانی لە دەست داوە، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی 2 ی شاری هریس بووە.
دەوترێت کە ئەو پیاوە بە ڤاکسێکی دژە کۆرۆنا نەکوترابوو.
ناوەندی تەندرووستی تێگزاس لە سەر بڵاوبوونەوەی خێرای ئۆمیکرۆن و بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بەم جۆرەی ڤایرۆسەی کۆرۆنا هۆشداریی داوە.
ئەنتۆنی فائۆچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە ڕاگوێزەکانی ئەمریکا پێشبینی ئەوەیکردووە کە ئۆمیکرۆن لە چەند هەفتەی داهاتوو دەبێتە کێشەیەکی جیدی لەو وڵاتە و گوشاری سەر نەخۆشخانەکان زیاتر دەکات./.