بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ئێرلو باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە بەرکەوتەکانی کیمیایی سەردەمی شەڕی سەپێندراوی سەدام لە دژی ئەم وڵاتە بوو، لە شوێنی کارکردنی لە یەمەن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەڕێندرایەوە تاران.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە هەواڵی شەهیدبوونی ناوبراوی بە هۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە./.