بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی وتی: 8 ملیۆن و 566 هەزار و 18 تەن کاڵا بە بڕی 3 ملیار و 626 ملیۆن و 262 هەزار و 452 دۆلار، لە نێوان ئێران و 5 وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئابوریی ئوراسیا لە 8 مانگەی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی ئاڵوگۆڕ کراوە.
ناوبراو وتی: 6 ملیۆن و 726 هەزار و 846 تەن کاڵا بە بڕی 2 ملیار و 862 ملیۆن و 623 هەزار و 303 دۆلار لەو وڵاتانەوە بە ئێران فرۆشراوە کە ئەم ڕێژەیە لە هاوردە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 66 و لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 98 بەرز بووەتەوە.
لەتیفی وتی: لەم ماوەیەدا هەناردەی ئێران بۆ ئوراسیا یەک ملیار و 839 هەزار و 172 تەن کاڵا بە بڕی 763 ملیۆن و 639 هەزار و 149 دۆلار بووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی گۆڕانکارییەکی لە کێشدا نەبووە بەڵام لە ڕووی بایەخەوە لە سەدا 18 گەشەی کردووە./.