بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش شەهیدبوونی حەسەن ئێرلو باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەمەن، وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەو وڵاتە، پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
محەممەد عەبدولسەلام لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: بە بۆنەی شەهیدبوونی حەسەن ئێرلو، باڵیۆزی ئێران لە یەمەن، هاوخەمی خۆمان بە ڕێبەری ئەم وڵاتە، گەلی ئازیزی ئێران و بنەماڵەی ئێرلو ڕادەگەێنین.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی شەهیدبوونی باڵیۆزی ئەم وڵاتەی لە یەمەن بە هۆی توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاندبوو./.