بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە لوبنان دەبێت کەڵک لە سامانی ژێر زەویی خۆی وەربگرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵ دەدرێت ڕێکارێکی بەپەلە بۆ دیاریکردنی سنورە دەریاییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ئیسرائیل (ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی) بدۆزرێتەوە.
ناوبراو وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆدەنگیی نێودەوڵەتی لە پێناو پاڵپشتیکردنی لوبنان لە بوارەکانی مرۆڤدۆستانە، گەشەپێدان، چاکسازی لە کەرتی ئابوری و دارایی هەوڵ دەدات.
گۆترش جەختی لە سەر پاڵپشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەلی لوبنان کردەوە و وتی: من بەندەری بەیروتم بە سەرکردەوە و ئاگاداری ئێش و ئازارەکانی ئەم خەڵکە و ئیرادەی ئەوان بۆ ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکانی ئەو تەقینەوەم.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: کاتی یەکگرتنی سەرکردەکانی لوبنان گەیشتووە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش پاڵپشتی زیاتر لە گەلی لوبنان دەکات./.