بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چریسك له ساڵى ١٩٩١ له‌دایكبووه ، هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه تێكه‌ڵى وه‌رزش بووه، چریسك پاش نمایشى ئاستێكى به‌رز له ساڵى 2007 بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق كرا بۆ پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا ى فوتساڵ و پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى به‌شدارى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌ى كردووه .
چریسك یه‌كه‌م یه‌كه‌م راهێنه‌رى ئافره‌ت بووه له مێژووى عێراق و كوردستان راهێنه‌ری یانه‌یه‌كى ده‌ره‌وه بووه ئه‌ویش یانه‌ى بهتراى ئه‌رده‌نیه له ساڵى ٢٠١٣ كه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كردوو بووه راهێنه‌رى یانه ئهردهنیهكه .
چریسك خاوه‌نى بروانامه‌ى راهێنه‌رى B ئاسیایه‌و ئێستاش سه‌رۆكى یانه‌ى ئافره‌تانى دهۆكه.