بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا و باکوری عێراق بە جێ دێڵن.
ناوبراو وتی: هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بە تەواوی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد یان لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق بە جێهێشتووە و تەنیا هێزە ڕاوێژکارەکانی ئەو وڵاتە لە بنکە سەربازییەکەدا ماونەتەوە.
خەفاجی وتی کە پرۆسەی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەو بنکە سەربازییە پێش تەواوبوونی وادەی دیاریکراو بووە و بە هەمان شێوە تا چەند ڕۆژی داهاتووش لە بنکەی سەربازی هەریر لە پارێزگای هەولێر دەکشێنەوە.
وتەبێژی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق وتی کە شاندێکی سەربازی سەردانی بنکەی سەربازی هەریر دەکات تا چاودێڕیی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بکات./.