بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە گەڵ ناسر حوسێن بەندەر وەزیری گواستنەوەی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا دوایین ڕەوتی هاوکارییەکانی ئێران – عێراق لە کەرتی گواستنەوە بە تایبەت پرۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە تاوتوێ و بیر و ڕای لە سەر ئاڵوگۆڕ کرا.
ئێران و عێراق چەندین ڕێکەوتنیان لە سەر جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە هەیە و بەرپرسێک لە کۆمپانیای ژێرخانەکانی کەرتی گواستنەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسنی شەلەمجە – بەسرە لە چاوەڕوانیی بڕیاری لایەنی عێراقیدایە.
بە پێی ئەو ڕێکەوتنەش، ئێران بەڵێنی درووستکردنی پردێکی لە سەر ڕووباری ئەروەند داوە و لایەنی عێراقیش درووستکردنی 32 کیلۆمەتر هێڵی ئاسنی لە سنوری شەلەمچە تا وێستگەی هێڵی ئاسنی بەسرە کەوتووەتە ئەستۆ./.