بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەمەد مەعسون سوەر، وێنەگرێکی کورد و خەڵکی شاری دیاربەکر لە پێشانگایەکی پێشبڕکێی وێنەگریی مێژوویی نێودەوڵەتی ( Historic Photographer of the Year 2021) بەشدار بوو کە لەنێو ٤٠ وێنەگری جیهاندا، وەکوو باشترین وێنەگری مێژوویی هەڵبژێردرا.
محەمەد بە ٢٦ وێنەی مێژووییی شارەکانی کوردستان بەشداری لەو پێشانگایەدا کردووە، بەڵام بە وێنەیەکی پەیکەری پاشای کۆماگە، کە پەیکەرەکە لە شاری سامسور، لەسەر چیای نەمرود، توانیی ببێتە باشترین وێنەگری مێژووییی ساڵ و وێنەکەش بە باشترین وێنە هەڵبژێردرا.
لەنێو وێنەکانیدا پەیکەری دوو پاشای کۆماگە لەنێو بەفرە و هەر ئەو وێنەیە سەرنجی بەڕێوەبەرانی ئەو پێشبڕکێیەی ڕاکێشاوە.
ئەو پیشبڕکێ جیهانییە ساڵانە لە بریتانیا بەڕێوە دەچێت و هەزاران وێنەگر لە سەرانسەری جیهاندا بەشداریی تێدا دەکەن، ٤٠ وێنە دەچنە قۆناغی فیناڵ و وەکوو باشترین وێنە هەڵدەبژێردرێن.
ئەو پێشبڕکێ جیهانییە، لەلایەن History Hit TV, Sky History TV، دەزگای پاراستنی سروشتی بریتانیا (Historic England)، کۆمەڵەی هونەریی وێنەی مێژوویی و Trip Historic بەڕێوە دەچێت.
شایانی باسە کە محەمەد مەعسون سوەر لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی، بەرانبەر بە ٢٧١٧ی کوردی، بە دوو وێنەی دیاربەکر بەشداری لە هەمان پێشبڕکێدا کردووە و لەو پێشبڕکێیەشدا توانیوێتی لە نێو ٤٠ وێنەدا وێنەکانی بە باشترین وێنە هەڵبژێردرێن.