بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دلسۆز دواتر لە لایەن یانەی سەرچنارە و داواکراوه و سالی ۲۰۱۱ ئاشنای یارییەکانی گۆرەپان و مەیدان بوو وەک خۆی دەگێڕێتەوە، یەکەم پالەوانییەتی کە بەشداری کرد لەو سالەدا پالەوانێیەتی یانەکانی عیراق بوو توانی پلەکانی یەکەم و دووەم و سێ یەم لەسەر ئاستی پیشکەوتوان لە یارییەکانی بەرید و سێ باز و ۱۰۰م بەربەست بەدەست بهێنێت.
دڵسۆز وتی، سالی ۲۰۱۲ روم کردە شاری هەولیر و پەیوەندیم کرد بە یانەی پێشمەرگەی هەولێرەوە چەندین ئەنجامم لەگەڵ ئەو یانەیەشدا بەدەست هێنا لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق لەوانە بوینه بە پاڵەوانی یانەکانی کوردستان لەسەر ئاستی پێشکەوتوان کچان.
سالی ۲۰۱۳ گەڕاوەتهوە شاری سلێمانی و ڕوى کردە یانەی سیروانی نوێ و تا ئێستاش بەردەوامه لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ.
توانیوێتى لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ چهندین ریکۆرد تۆمار بکات لەسەر ئاستی پیشکەوتوان لە سێ باز و ۱۰۰ بەربەست و تا ئیستاش بەناوی خۆیهتى.
سالى 2014 توانى دوو باشترین ڕیکۆرد تۆمار بکات لە یارییەکانی یەک باز 5.14م و لە ۱۰۰م بەربەست ۱۵.۳۷ چرکە…..کە ئەمەش باشترین دوو ریکۆردی کوردستانە دووبارە کردیەوە بەناوی خۆیەوە.
لە سالی ۲۰۱۲ بۆ ۲۰۱۳ لەگەڵ هەڵبژاردەی زانکۆی سلیمانی توانی پلەکانی یەکەم و ریکۆردی نوێ تۆماربکات لە یارییەکانی سێ باز و ۱۰۰م بەربەست زانکۆکەشى ببێتە یەکەمی زانکۆکانی کوردستان….
ساڵی 2013 بۆ 2014 بەهەمان شیوە لەگەڵ هەڵبژاردەی زانکۆی سلیمانی بەشداری پاڵەوانییەتی زانکۆکانی عێراقى کردوو توانی سێ یەکەمی لە یارییەکانی سێ باز و ۱۰۰م بەربەست و بەرید بەدەست بهێنێت و ببێته پاڵەوانی گۆرەپان و مەیدانی زانکۆکانی عیراق و زانکۆی سلێمانیش ببێتە یەکەمی زانکۆکانی عیراق لەسەر ئاستی کچان.
خاوەنی مدالیای بڕۆنزهو لەسەر ئاستی ووڵاتانی عهرهب لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بهشدارى چهندین پاڵهوانێتى عهرهبى كردووهو خاوهنى ریكۆردى عێراقه له یارى 100 مهتر بهربهست.