بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی سودان ڕایگەیاند کە سەقامگیری و یەکگرتوویی وڵاتەکەی لە بەردەم مەترسییەکی گەورەدایە و پێویستە بە ڕێکەوتنێکی سیاسی، پاراستنی داهاتووی سودان دەستەبەر بکرێت.
ناوبراو وتی کە سودان لە پاش شۆڕشەکەی کانوونی یەکەم تووشی پاشەکشە بووە.
سەرۆک وەزیرانی سودان وتی: ئەم پاشەکشەش هەڕەشە لە ئاسایش، یەکڕیزی و سەقامگیری وڵات دەکات و هۆشدارییە بۆ مەترسیی لەناوچوون.
حەمدوک داوای لە لایەنە سیاسییەکانی سودان کرد کە لە سەر دەقێکی هاوبەشی سیاسی بگەنە ڕێکەوتن تا لەو ڕێگایەوە ئامانجەکانی شۆڕش و قۆناغی ڕاگوزەری دیمۆکراسی دابین بکرێت./.