بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەقیل جان عیزام یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی تاڵیبان وتی کە ئەو زانا ئائینییە لە لایەن دوژمنانی ئیسلام تیرۆر کراوە بەڵام ئاماژەی بە شوێن و وردەکاریی ئەو تیرۆرە نەداوە.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینیش عەبدولسەلام عابد وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی عەبدولڕەحمان لە ناوەندی شاری کابوڵ و مامۆستای زانکۆ کرایە ئامانج و تیرۆر کرا.
شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو بە هۆی تەقینەوەی بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کوژراوە./.