بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ یەک شەممە لە ساڵۆگەڕی تیرۆری ئەندرە کارلۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەنکەرە (19 ی کانوونی یەکەمی 2015) وتی کە هەندێک لە زلهێزەکان هەوڵی تێکدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا دەدەن.
ناوبراو وتی کە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و مۆسکۆ باشترین شێوازی ڕێزلێنانە لەو باڵیۆزە تیرۆرکراوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و مۆسکۆ لە پاش تیرۆری کارلۆف گۆڕانکاری بەرچاوی لە ئاستی دووقۆڵی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە خۆوە بینیوە و هەر دوو وڵات درێژە بە پەیوەندییەکانیان لە سەرجەم بوارەکانی وەک بازرگانی، ڕۆشنبیری، وزە و … دەدەن.
چاوش ئۆغلۆ وتی کە ڕێژەی ئاڵۆگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە ساڵی 2022 دەگاتە 30 ملیار دۆلار.
وتیشی کە ساڵانە نزیکەی 5 ملیۆن گەشتیاری ڕووسی سەردانی تورکیا دەکەن./.