بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22-12-2021 لە ئاستی سینەما لە سلێمانی نمایش دەکرێت و نمایشەکە بێ بەرامبەرە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا یەک ملیۆن و 809 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە کارەکتەرێک بەناوی رەحیم دەکات کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌رزێكی زۆری لەسەرە، له زینداندایه، ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ خاوه‌ن قهرزهكهی رازی بكات به‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی له دژی ره‌حیم بكێشته‌وه كه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌شێك له قه‌رزه‌كه كردبووی، به‌ڵام شته‌كان به پێی ئه‌وه‌ی كه پلانی بۆ دانراوه به‌ڕێوه ناچێت.
ئەسغەر فەرهادی، دەرهێنەری ئێرانی و براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبە.
چالاکییەکانی پێنجەیم فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە 17 تاوەکو 23 ئەم مانگە لە تەلاری هونەری و ستی سینەما لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، تێیدا 143 فیلم لە 35 وڵاتەوە بەشدارن و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری فێستیڤاڵەکەیە.