بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی نائاسایی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بینای پەرلەمانی پاکستان دەستیپێکرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکەش بە وتاری هەر یەک لە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، وەزیری دەرەوەی پاکستان و سعوودیە بووە.
بڕیارە عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا وتاری خۆی پێشکەش بکات.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بە یاوەری شاندێک لە پاکستانە و بڕیارە دوایین هەڵوێستی تاران لە سەر دۆخی ئەفغانستان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بخاتەڕوو. ئەمە یەکەم سەردانی ناوبراوە بۆ پاکستان لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران./.