بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید کەرمز بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەرگری لە منداڵانی فەڵەستینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 2000 تا ئێستا 2 هەزار منداڵی فەڵەستینیی شەهید کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ساڵی 2021 خەراپترین ساڵ بۆ منداڵانی فەڵەستینی لە ساڵی 2014 تا ئێستا بووە، بە شێوازێک کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و شارۆچکەنشینەکان لەم ساڵەدا 86 منداڵی فەڵەستینییان لە کەرتی خۆرئاوا، قودس و غەززە شەهید کردووە.
لە نێو ئەو منداڵانەش 67 کەس لەوان لە میانەی شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە گیانی خۆیان لە دەست داوە. هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی خۆرئاوا و قودسی داگیرکراویش لەمساڵ 15 منداڵیان بە چەک کوشتووە، شارۆچکەنشینەکانی زایۆنیستیش دوو منداڵیان شەهید کردووە.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ئەنقەست منداڵانی فەڵەستینی دەکەنە ئامانج و لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە دەکرێت بەدواداچوون بۆ ئەم تاوانانە بکرێت.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەرپرسانی ڕژێمی تەل ئەبیب لە جێی دادگاییکردنی هێزەکانی خۆی، بۆ بێدەنگکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ هەوڵ دەدات./.