بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی وتی: تا کۆتایی مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، بە گشتی 110 ملیۆن و 284 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 63 ملیار و 132 ملیۆن دۆلار هاوردە و هەناردە لە گەڵ وڵاتانی دیکە کراوە کە لەم ڕێژەیەش، بازرگانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەدا 62 ی کێش و لە سەدا 52 ی بایەخی بازرگانیی ئێرانی لە خۆ گرتووە.
ناوبراو وتی: لە 83 ملیۆن و 740 هەزار تەن کاڵای هەناردەکراو بە بڕی 31 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار لە هەشت مانگەی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، 52 ملیۆن تەن و 390 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 16 ملیار و 646 ملیۆن دۆلار بۆ 15 وڵاتی دراوسێی ئێران هەناردە کراوە کە لە سەدا 62 ی کێش و لە سەدا 53 ی بایەخی کۆی گشتی هەناردەی وڵاتی لە خۆ گرتووە و بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 11 لە ڕووی کێشەوە و لە سەدا 24 لە ڕووی بایەخەوە بەرز بووەتەوە.
عێراق ئامانجی یەکەمی هەناردەی ئێران
لەتیفی سەبارەت بە ئامانجەکانی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ ڕایگەیاند: عێراق بە گەشەی لە سەدا 13 و 21 ملیۆن و 636 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 6 ملیار و 133 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە گەشەی لە سەدا 128 و 11 ملیۆن و 351 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 3 ملیار و 768 ملیۆن دۆلار، ئیمارات بە گەشەی لە سەدا 5 و 7 ملیۆن و 289 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 2 ملیار و 935 ملیۆن دۆلار، ئەفغانستان بە دابەزینی لە سەدا 16 و 3 ملیۆن و 57 هەزار تەن کاڵا بە بڕی یەک ملیار و 271 ملیۆن دۆلار و پاکستان بە گەشەی لە سەدا 28 و یەک ملیۆن و 866 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 746 ملیۆن دۆلار، پێنج وڵاتی یەکەمی دراوسێی کڕیاری کاڵا و بەرهەمەکانی ئێرانن.
وتەبێژی ڕێکخراوی گومرکی ئێران لە درێژەدا وتی: ڕووسیا بە گەشەی لە سەدا 28 و 697 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 370 ملیۆن دۆلار، عۆمان بە گەشەی لە سەدا 58 و یەک ملیۆن و 243 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 363 ملیۆن دۆلار، کۆماری ئازەربایجان بە دابەزینی لە سەدا 7 و 554 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 336 ملیۆن دۆلار، ئەرمینیا بە دابەزینی لە سەدا 10 و 787 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 211 ملیۆن دۆلار، تورکمانستان بە گەشەی لە سەدا 168 و 895 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار، کازاخستان بە گەشەی لە سەدا 23 و 312 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 113 ملیۆن دۆلار، قەتەر بە دابەزینی لە سەدا 2 و 784 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 97 ملیۆن دۆلار، کوێت بە دابەزینی لە سەدا 6 و یەک ملیۆن و 912 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 91 ملیۆن دۆلار، بەحرەین 7 هەزار و 600 تەن کاڵا بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار و سعوودیە بە 428 تەن کاڵا بە بڕی 41 هەزار دۆلار لە پلەکانی دواتری کڕینی کاڵا و بەرهەمی ئێرانن.
لەتیفی وتی: لە سەدا 50 ی کێش و لە سەدا 40 ی بایەخی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ، بەرهەمەکانی پترۆکیمیا، گازی شل و بەرهەمە نەوتییەکان بووە و مادەی خۆراکی و بەرهەمە کشتووکاڵییەکان، بەرهەمە پیشەسازییەکان، کەرەستەی بیناسازی و کانزاکان لە ڕیزی کاڵا و بەرهەمەکانی دیکە کڕدراوی ئێران لە لایەن ئەو وڵاتانەوە بووە.
زیاترین هاوردە لە ئیماراتەوە بووە
سەید ڕوحوڵڵا لەتیفی وتی: لە هەشت مانگەی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی، بە گشتی 26 ملیۆن و 540 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 32 ملیار و 32 ملیۆن دۆلار هاوردەی ئێران کراوە کە 15 ملیۆن و 634 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 16 ملیار و 302 ملیۆن دۆلار لە وڵاتانی دراوسێوە بووە. ئەم ڕێژەش لە سەدا 51 لە ڕووی کێشەوە و لە سەدا 59 لە ڕووی بایەخی کۆی گشتی هاوردەی ئێرانی لەم ماوەیەدا لە خۆ گرتووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 62 لە ڕووی کێشەوە و لە سەدا 75 لە ڕووی بایەخەوە بەرز بووەتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە ڕێژەی کاڵای هاوردەکراوی ئێران لە وڵاتانی دراوسێوە لەم 8 مانگەدا وتی: ئیمارات بە گەشەی لە سەدا 85 و زیاتر لە 10 ملیار دۆلار، تورکیا بە گەشەی لە سەدا 24 و 3 ملیار و 243 ملیۆن دۆلار، ڕووسیا بە گەشەی لە سەدا 38 و یەک ملیار و 4 ملیۆن دۆلار، عێراق بە گەشەی لە سەدا یەک هەزار و 44 و 707 ملیۆن دۆلار. عۆمان بە گەشەی لە سەدا 32 و 356 ملیۆن دۆلار، پاکستان بە گەشەی لە سەدا 43 و 182 ملیۆن دۆلار، کازاخستان بە گەشەی لە سەدا 54 و 38 ملیۆن دۆلار و کۆماری ئازەربایجان بە گەشەی لە سەدا 87 و 29 ملیۆن دۆلار کاڵایان لەم هەشت مانگەدا بە ئێران فرۆشتووە.
وتیشی: لە تورکمانستان بە گەشەی لە سەدا 224 و 23 ملیۆن دۆلار، ئەرمینیا بە گەشەی لە سەدا 44 و 16 ملیۆن دۆلار، ئەفغانستان بە گەشەی لە سەدا 630 و 11 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار، کوێت بە گەشەی لە سەدا 97 و 8 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار، قەتەر بە گەشەی لە سەدا 38 و 6 ملیۆن و600 هەزار دۆلار و بەحرەین یەک ملیۆن دۆلار کاڵا هاوردە کراوە بەڵام لە سعوودیە لەم هەشت مانگەدا هیچ کاڵایەک هاوردەی ئێران نەکراوە.
بە پێی دوایین ڕاگەیاندنی گومرکی ئێران، کۆی گشتی بازرگانیی دەرەکی تا کۆتایی مانگی 8 ی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی، 110 ملیۆن و 300 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 63 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووە کە پشکی هەناردە 83 ملیۆن و 700 هەزار تەن بە بڕی 31 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار و پشکی هاوردە 26 ملیۆن و 500 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 32 ملیار دۆلار بووە./.