بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ته‌واوى یاریگه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیاى سه‌رگه‌ڵۆ بۆ بازرگانى سنووردار جێبه‌جێ ده‌كرێت و له 10ـى مانگى ساڵى رابردوو له لایه‌ن سه‌رۆكى یانه‌كه‌وه به‌ردى بناغه‌ى دانراوه‌و ئێسته‌ش له سه‌دا 70ى كاره‌كانى زیاتر كۆتایى هاتووه .
مه‌وداى یاریگه‌كه فراوانتر ده‌كرێت و له ١٢ هه‌زار كورسیه‌وه ده‌كرێته ١٤ هه‌زارو ٥٠٠ له ده‌وروبه‌رى یاریگاكه‌ش شارێكى وه‌رزشى تێدا دروست ده‌كرێت ، كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى وه‌رزشییه‌كه پێكهاتووه له هۆتێل ، ریسۆرانت و كافێ و پاركى ئۆتۆمبیل و یاریگه‌ى باسكه‌و باله‌و یارییه رێكتییه‌كان و شوێنى مانه‌وه‌ى میوانان و تیپه‌كان و یاریزانان و هۆڵه‌كانى ئاسن و یاریگه‌ى دووه‌م.
یانه‌ى نه‌ورۆز یه‌كێكه له یانه ركابه‌ره‌كانى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق و بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ یه‌كه‌م جار وه‌ك یانه‌یه‌كى كوردى له شارى سلێمانیه‌وه به‌شدارى له‌و خوله كردووه .