بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن تالب بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند کە ڕۆژانە لەم وڵاتە 28 ملیۆن لیتر بەنزین بەکار دێت.
ناوبراو وتی کە دابەشکردنی بەنزین لە هەر پارێزگایەکی عێراق بە پێی پێداویستییەکانی ئەو پارێزگایە دەبێت.
حوسێن تالب وتی کە نرخی هەر لیتر بەنزین 450 دینارە کە لە بەنزیخانە حکومی و ئەهلییەکان دابەش دەکرێت.
ئەو بەرپرسە وتی کە هیچ پلانێک بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە عێراقدا نییە./.