بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ باراک ڕاوید پەیامنێری ئیسرائیلی، وتی: کەسانێک لە ئەمریکان کە جولەکەن بەڵام چیدی ئیسرائیلیان خۆش ناوێت.
ناوبراو کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 و 2020 ی ئەمریکا پاڵپشتی زۆرینەی دەنگدەرانی ئەنجیلیی سپی پێستی هەبووە، ڕایگەیاند کە مەسیحییەکانی ئەنجیلی زیاتر لە جولەکەکان لەم وڵاتەدا ئیسرائیلیان خۆش دەوێت.
ئەنجامی ڕاپرسییەکان پیشان دەدات کە کۆمەڵگای جولەکەی ئەمریکا لە خولە جیاجیاکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا زیاتر دەنگیان بە کاندیدی دیمۆکراتەکان – هیلاری کلینتۆن و جۆبایدن – داوە.
لێدوانەکانی ترەمپ لە کاتێکدایە کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 ی سەرۆکایەتی ئەمریکا ویستی خۆکاندیدکردنی هەیە.
کۆنگرەی جولەکەکانی ئەمریکا بە هۆی لێدوانەکانی ترەمپەوە ڕەخنەی لە ناوبراو گرتووە./.