بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیاسەکردن دەتوانێت پارێزگاری لە ئەندامەکانی جەستە بکات، یارمەتیدەری هەرسکردنی خۆراکە و تەنانەت دەتوانێت ڕێگری لە پیربوونی مێشک بکات.
لێرەدا باس لە 8 هۆکاری گرنگ بۆ پیاسەکردن دەکرێت:
1 – پیاسەکردن کارکردنی مێشک باشتر دەکات
نەبوونی جوڵەی پێویست بە واتای ماسولکەی کەمتر و ماسولکەی کەمتریش بە واتای هێزی کەمتری جەستەیە. بەڵام ڕەنگە بۆتان سەیر بێت کە بە هۆی نەبوونی جوڵەوە، مێشکیش توانای خۆی لە دەست دەدات. کاتێک پیاسە دەکەین کارکردنی مێشکیش باشتر دەبێت.
2 – پیاسەکردن هۆکاری پاراستنی تەندرووستی دڵە
پیاسەکردن بە شێوازێکی زۆر بۆ پاراستنی تەندرووستی دڵ بەسوودە. لە سەردەمانی پێشوو خەڵک بەشێک لە کاتی ڕۆژانەیان بە پیاسەکردن تەواو دەکرد. تەندرووستی دڵ بۆ پاراستنی تەندرووستی جەستە بە گشتی بەسوودە.
3 – پیاسەکردن یارمەتیدەری باشتر هەرسکردنی خواردن دەبێت
پیاسەکردن دۆستی گەدەیە. کاتێک کەسێک پیاسەی زۆر دەکات، هەرسکردنی خۆراک ئاسانتر دەبێت.
4 – پیاسەکردن بۆ چارسەرکردنی کێشەکان یارمەتیدەری ئێمە دەبێت
لە ڕووی زانستییەوە سەلمێندراوە کە پیاسەکردن توانای داهێنانی ئێمە زیاتر دەکات و یارمەتیدەری ئەوە دەبێت کە باشتر بتوانین کێشە و گرفتەکان تێپەڕ بکەین.
5 – پیاسەکردن ڕێگری لە خەمۆکی دەکات
کاتێک جوڵەت نەبێت ڕەنگە تووشی خەمۆکی ببیت. توێژینەوەکان پیشان دەدەن کە مەترسی توشبوون بە خەمۆکی لەوانەی کە جوڵەی کەمتریان هەیە، زیاترە. بە واتایەکی دیکە، هەرچی چالاکی زیاترتان هەبێت، باشترە. لە هەندێک کاتدا پیاسەکردنی زۆر وەک ڤاکسێنە و بە گشتی ئەگەری توشبوون بە جۆرەکانی خەمۆکی کەم دەکاتەوە.
6 – پیاسەکردن وادەکات لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە کراوەتر و کەمتر توڕە بین
زانایانی بواری دەروونناسی لەو بڕوایەدان کە کەسانی چالاک کەمتر تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن.
7 – پیاسەکردن وزەی جەستە زیاتر دەکات
پیاسەکردنی ئارام و بەردەوام، بۆ جەستە لە ئەنجامدانی وەرزشە قورسەکان سوودی زیاترە.
8 – پیاسەکردن حاڵەتی جەستەی ئێمە باشتر دەکات
بۆ زۆربەی خەڵک، کاری ڕۆژانە بریتییە لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، دانیشتن لە سەر کورسی و پاشان لە سەر قەنەفە، ئەمەش وا دەکات کە حاڵەتی جەستە ئاسایی نەبێت و نەخۆشییەکانی وەک فەقەرات زیاتر بێت. پیاسەکردن وا دەکات کە ئەو ئازارانەمان نەبێت و ددۆخی جەستەمان بە گشتی باشتر بێت./.