بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیروت ڕایگەیاند کە ئەنتۆنیۆ گۆترش ڕۆژی یەک شەممە وەک پاڵپشتییەک بۆ لوبنان، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
لە ڕاگەێندراوێکی ئەو نووسینگەدا هاتووە کە ئەم سەردانە لە هەلومەرجی دژواری ئێستای لوبنان و بە ئامانجی پاڵپشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە دەبێت.
بڕیارە ئەنتۆنیۆ گۆترش لەو سەردانە سێ ڕۆژەدا لە گەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی لوبنان و ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکان و نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنیی ئەم وڵاتە کۆببێتەوە./.