بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنریکە مورا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ئەو دەقەش، بۆچوون و پێشنیاری جیاجیای کۆمەڵەی وڵاتانی 1+4 و ئێران سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو وتی: ئەمەش بە واتای گەیشتن بە ڕێکەوتن نییە بەڵام بنەمایەک بۆ بەردەوامیی دانوستانەکان دەبێت.
زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە دانوستانەکانی ڤیەننا لە ڕۆژی 27 ی کانوونی یەکەمەوە دەست پێدەکاتەوە./.