بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئاماژەیان بە چەند خواردنێک داوە کە کاریگەرییان لە چارەسەرکردنی نەخۆشیی چەوری جگەردا هەیە.
ئەو خواردنانەش بریتین لە:
1 – کەلەم برۆکلی:
ئەم خواردنە دەتوانێت ئێوە لە بەرامبەر نەخۆشیی چەوری جگەر بپارێزێت.
2 – سیر:
بەکارهێنانی سیری هاڕاو لەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشیی چەوری جگەرن دەبێتە هۆی دابەزینی کێش و چەوری.
3 – گوڵەبەڕۆژە:
هەڵگری ڤیتانین E و دەتوانێت وەک ئەنتی ئۆکسیدانێک جگەری ئێوە لە بەرامبەر نەخۆشییەکان بپارێزێرت.
4 – چای سەوز:
چای سەوز ئەنتی ئۆکسیدانی هەیە کە لە بەرامبەر نەخۆشییەکانی وەک جۆرەکانی شێرپەنجە بە تایبەت جگەر ئێوە دەپارێزێت.
5 – قاوە:
خواردنی قاوە دەتوانێت جگەری ئێوە لە بەرامبەر زیانەکانی ڕێجیمی ناتەندرووستی خۆراکی بپارێزێت./.