بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی ئەم دواییەی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور پیشان دەدات کە سعوودیە لە ڕیزی ئەو 5 وڵاتەدایە کە زیاترین ژمارەی پەیامنێر و ڕۆژنامەنووسە دەستبەسەرکراوەکانی تێدا تۆمار کردووە.
ئەو پێنج وڵاتەش بریتین لە: چین بە 127، میانمار بە 53، ڤێتنام بە 43، بیلاڕووس بە 32 و سعوودیە بە 31 پەیامنێری و ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراوەوە.
پێگەی هەواڵی الخلیج الجدید ڕایگەیاندووە کە ڕێکخراوی پاڵپشتی لە مافت چاپەمەنییەکان بە ئاماژە بە کوژرانی 46 ڕۆژنامەنووس لە ساڵی 2021، ڕایگەیاندووە کە لە سەر ئاستی جیهان لە ئێستادا 488 چالاکوانی میدیایی لە گرتووخانەکاندان.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور لە ساڵی 2021، سعوودیە لە پلەیەکی زۆر نزمی جیهاندایە لە بواری ئازادی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین. سعوودیە کە لە لایەن محەممەد بن سەلمانی جێنشینەوە بەڕێوە دەبرێت لە ڕیزی ئەو سێ وڵاتە عەرەبییەدایە کە ئازادییەکان سەرکوت دەکات./.