بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان جەختی لە سەر پێویستی هاوکاریکردنی ئەفغانستان لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە کردەوە و وتی کە پاکستان بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆڤی بە هەموو شێوازێ هاوکاریی ئەم وڵاتە دەکات.
ناوبراو بوونی پەیوەندی وڵاتانی دیکەی لە گەڵ ئەفغانستان بە پێویستی زانی و جەختیکردەوە کە پشتگوێخستنی ئەم وڵاتە زیانی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان فەرمانی بە بەرپرسانی وڵاتەکەی کرد کە ئاسانکاری بۆ هاوکاریکردنی ئەفغانستان بکەن.
وتیشی کە پێشتریش بەڵێنمان داوە بۆ گەیاندنی هاوکاری وڵاتانی دیکە بە ئەفغانستان لە ڕووی وشکانی و ئاسمانییەوە هاوکاری بکەین./.