بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بودجەی ساڵی 2022 ی سوریا لە کاتێکدا پەسەند کرا کە ئەم وڵاتە لە پاش دە ساڵ شەڕ و گەمارۆ و سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە دۆخێکی ئاڵۆز و نالەباری ئابوریدا تێپەڕ دەبێت و زۆرینەی خەڵک لە ژێر هێڵی هەژاریدان.
کۆی گشتی بودجەی 2022 ی سوریا کە ڕۆژی سێ شەممە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پەسەند کرا، 13 ملیار و 325 ملیۆن لیرە کە دەکاتە 5 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار. هەر دۆلار بە 2512 لیر دانراوە.
بودجەی ساڵی 2021 ی سوریا 9 ملیار دۆلار بووە.
کەنان ناغی وەزیری دارایی سوریا ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 5 ملیار و 500 ملیۆن لیر کە دەکاتە 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، بۆ پاڵپشتی پرۆژە کۆمەڵایەتییەکانی وەک دابینکردنی سووتەمەنی، گەنم، شەکر و برنج تەرخان دەکرێت.
پێدەچێت کە حکومەتی سوریا هاوکات لە گەڵ دابەزینی بەرچاوی داهاتەکانی بە هۆی قەیرانی دارایی و سزا و گەمارۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، هەوڵی پەرەپێدانی سیاسەتی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی بە ئامانجی باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵکەکەی بدات.
پێشبینی دەکرێت بودجەی ساڵی 2022 ی سوریا نزیکەی 4400 ملیار لیر کورتهێنانی هەبێت./.