بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤیەننا پاش کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نوێنەرانی ڕووسیا، چین و ئێران بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: من پێم وایە کە پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا هەبووە و هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا بتوانین دەسکەوتی باشترمان هەبێت بەڵام ڕەوتی دانوستانەکان بە گشتی ئەرێنییە.
ناوبراو وتی کە ناتوانم لە سەر ناوەرۆکی دانوستانەکان شتێک بڵێم بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا وردەکاری زیاتر بڵاو دەبێتەوە.
ئولیانۆف وتی: دانوستانەکان نهێنییە و وردەکارییەکەی بڵاو نابێتەوە، ئێمە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێش دەڕۆین و ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پێگەیەکدا بین کە بتوانین وردەکاری زیاتر بڵاو بکەینەوە.
وتیشی کە هەر گۆڕانکارییەک سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەننا لە لایەن ئەنریکە مورا ڕێکخەری ڕێکەوتنی ناوەکی بڵاو دەبێتەوە.
نوێنەری ڕووسیا وتی کە هێشتا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە هەڵوێستی وڵاتانی ئەورووپی لە دانوستانەکاندا بەدی نەکراوە./.