بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیە نێری ڕایگەیاند: لوبنان بە تەواوی لە لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە گەمارۆ دراوە بەڵام ئەو وڵاتانە دەرگاکانیان بە ڕووی ئیسرائیلدا کردووەتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە کێشە و قەیرانەکانی لوبنان وتی: ئەگەر خاڵێکی ئەرێنی سەبارەت بە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی کێشە و قەیرانەکانی وڵات بەدی بکەم، بۆ چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمار دەچمە کۆشکی بەعبەدا.
لوبنان لە ئێستادا بە هۆی پیلانگێڕی دەرەکی و گەندەڵی ناوخۆیی ڕوبەڕوی قورسترین قەیرانی دارایی مێژووی خۆی بووەتەوە./.