بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار مەعموری ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەرەڕای هەبوونی کەرەستەی پێویست، یارمەتیدەری لەناوچوونی داعش لە ڕووی هەواڵگرییەوە نییە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا لە ڕێگای 5 تا 7 مانگی دەستکردی خۆیەوە دەتوانێت سەرجەم جموجوڵەکانی داعش لە ئاستی عێراق تۆمار بکات بەڵام هیچ کات زانیاریی هەواڵگریی لە سەر تیرۆریستان ڕادەستی هێزەکانی عێراق نەکردووە.
مەعموری وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراق بۆ لێدانی پێگەی تیرۆریستیانی داعش کەڵک لە زانیارییە هەواڵگرییەکانی هێزەکانی وەک حەشدی شەعبی وەردەگرن.
ناوبراو کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق بە سەرەتایەک بۆ کۆتایی داعش ناو برد و وتی کە گەلی عێراق تا ئێستا بە بێ هاوکاریی ئەمریکا ڕوبەڕوی تیرۆریستان بوونەتەوە./.