بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە بە کۆی دەنگ، بودجەی سەربازیی 770 ملیار دۆلاری ئەم وڵاتەی بە پێی یاسای موڵەتی بەرگری نیشتمانی پەسەند کرد.
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئەم بودجەیە 25 ملیار دۆلار زیاترە لە بودجەی پێشنیارکراوی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و بۆ واژۆکردنی ڕەوانەی کۆشکی سپی دەکرێت.
لە ئەنجومەنی پیران، 89 ئەندامی دیمۆکرات و کۆماریخواز دەنگیان لە سەر پەسەندکردنی ئەو پرۆژە یاسایە داوە.
پرۆژە یاسای بودجەی سەربازیی ئەمریکا چەندین خاڵی گرنگ وەک بەرزکردنەوەی لە سەدا 2.7 ی مووچەی سەربازەکان، کڕینی فڕۆکە و کەشتییە سەربازییەکان و هەروەها ستراتیژی ڕوبەڕوبونەوەی چین و ڕووسیا لە خۆ دەگرێت.
لەو پرۆژە یاسایەدا هەروەها 300 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لە ڕووی ئەمنییەوە لە بەرچاو گیراوە./.