بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاشتی شێركۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئاشتی، ڕاگه‌یاند، “پێشانگه‌ی گه‌وره‌ی كتێب به به‌شداری هه‌موو ده‌زگاكانی كوردستان، له 18 تا 25ی كانوونی یه‌كه‌م له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌كرێته‌وه”.
هەروەها له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی پێشانگهكهوه وتی: “ھه‌فته چالاكییه‌ك له درێژه‌ی ئه‌و كار و چالاكییانه ڕێك ده‌خرێت، له بواره‌كانی ھونه‌ری، ڕۆشنبیری، كولتووری، له‌ناویشیدا شاعیری ناسراوی شاره‌كه ته‌ڵعه‌ت تاهیر، سیمیناری ده‌بێت و دواتریش كتێبه‌كانی واژۆ ده‌كات بۆ ئاماده‌بووان.”
ئاشتی شێرکۆ ڕوونی كرده‌وه، سه‌رچاوه‌ی كتێبه‌كانی پێشانگه‌كه كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزییه و چه‌ندان كتێبی نوێیش بۆ یه‌كه‌م جار له پێشانگه‌كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
شایانی باسه پێشانگه‌ی كتێب به سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئاشتی و ھاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كتێبخانه گشتییه‌كان، له باڵاخانه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی (زه‌یتوونه) به‌ڕێوه ده‌چێت. جگه له پێشانگه‌ی كتێب، کە به به‌شداری چه‌ندان نووسه‌ر و ئه‌دیب و ھونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان، ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات، هه‌روه‌ها سیمینار و كۆڕی شیعری و ئاھه‌نگ و گۆرانیش به‌ڕێوه ده‌چێت.