بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە خەڵاتی «بەڕووی زێڕین» لە بەشەکانی سینەمای جیهان و سینەمای کوردی دەبەخشێتە بژاردەکانی فێستیڤاڵەکە.
کورتە فیلمەکان: «وەرزی سارد» شاهین کەریمی،« نێچیروان» دیار دەوڵەتخاە، «تەنیا ارێک کە لە پاییزدا دێتە بەرهەم » ئومید نیکڕو، «کارنیکا » مەریەم سەمەدی،« داهۆڵ» فەریاد خەسرەویانی و… وەکوو نوێنەرانی سینەمای ئێران لەم فێستیڤاڵە دەبن.
هەروەها بەڵگە فیلمەکانی «زێڕەوشێن» مەهدی ڕەجەبیان و «سێبەرە بێ هەتاوەکان» مێهرداد ئۆسکوویی لە فێستیڤاڵەکە بەشدارن.
فیلمە سینەماییەکانی ئێران کە بەشدارن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانیدا، بریتین لە «قارەمان» ئەسغەر فەرهادی، «باڵە مالەی پەپوولەیی» محەمەد کارت، «باوکەکان» سالم سەلەواتی، « سە کام حبس» ، سامان سالوور و « بۆتۆکس» کاوە مەزاهێری.
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە 17 تا 23ی دێسەمبەر بەڕێوە دەچێت.