بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی هەواڵی العربی الجدید لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانی ڕایگەیاندووە کە لایەنەکانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت کۆتایی ئەم مانگەی کانوونی یەکەم وەک دوا وادەی دانوستانەکانی ڤیەننا ڕابگەێنن.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو سیاسەتەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ گوشاری زیاتر و وەرگرتنی ئیمتیازی زیاترە لە ئێران.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە سێ وڵاتی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە بێ هەماهەنگی لە گەڵ چین و ڕووسیا بەرەو بڕیاری دیاریکردنی دوا وادەی دانوستانەکان دەڕۆن.
لایەنی ئێرانیش بە توندی دژایەتی خۆیی بۆ هەر بڕیارێکی لەو شێوەیە ڕاگەیاندووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئامادەی دانوستانە لە پێناو گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی باش و لە ڕۆژانی ڕابردووش دانوستانی زۆر باش بۆ چارەسەرکردنی خاڵە ناکۆکەکان کراوە./.