بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند کە گۆڕانکاری لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتەدا کراوە.
پێشتر پەرلەمانی لوبنان 27 ی ئاداری 2022 ی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دیاری کردبوو بەڵام میشل عون ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکان لە مانگی ئایاری 2022 بەڕێوە دەچێت.
وتیشی کە هەڵبژاردنەکانی لوبنان بەڕێوە دەچێت و تەنیا کاتەکەی لە 27 ی ئادارەوە بۆ 8 یان 15 ی ئایار گۆڕاوە.
سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاندووە کە دەبێت دەرفەتی تۆمارکردنی ناوی لوبنانییەکانی دەرەوەی وڵاتیش بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دابین بکرێت./.