بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمەکە لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڕێگای هەورێشم” لە شاری فۆژۆ لە وڵاتی چین نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکە خەڵاتی دەرهێنەری نوێخواز و تەندیسی “ڕێگای هەورێشمی زێڕین” بە دەرهێنەرەکەی بەخشی.
ئەم فیلمە لە لایەن کۆمپانیای (ئێلی ئیمەیج) Eli Image لە ئاستی جیهاندا بڵاودەکرێتەوە، فێستیڤاڵيکەش بە نمایشی زیاتر لە 100 بەرهەم لە سینەماکارانی وڵاتانی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر ئەنجامدرا و لە ڕۆژانی 8 تا 12ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
لە فیلمەکەدا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی ڕۆڵیان بینیوە.