بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە ڕیاز کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کردووە.
ناوبراو وتی: تاوتوێکردنی کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە، بەرگری هاوبەش و پتەوکردنی هاوکارییەکان سێ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی ڕیاز بووە.
بن فەرحان وتی کە سعوودیە پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ ئێران دەوێت بەڵام ئەمەش بەندە بە هاوکاری تارانەوە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە هەروەها وتی کە باشترە بەشێک لە دانوستانەکانی ڤیەننا بین، ئێمە هەر میکانیزمێک بۆ لەبەرچاوگرتنی نیگەرانی وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس قبووڵ دەکەین.
ڕاشیگەیاند کە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس داوای ڕێکەوتنێکی درێژخایەنی ناوەکی و گشتگیر لە گەڵ ئێران دەکەن./.