بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە بە پێی لێک تێگەیشتنی نێوان ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی و محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکیی ئێران، بڕیارە لە زووترین کاتدا کامێری چاودێریی ئاژانسی لە دامەزراوەی ناوەکیی کەرەج دابنرێت.
بەیاننامەکەی ئاژانس لە سەر زاری گروسی ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێکەوتنە بە گۆڕانکارییەکی گەورە لە پێناو چالاکیی چاودێری و تاقیکردنەوەکان دادەنرێت و دەرفەتی بە دەستهێنانی زانیاری لە دامەزراوەی کەرەج دەڕەخسێنێت./.