بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بەڕێوەچوو، مالیکی و خەنجەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق بە تایبەت ڕەوشی ناوخۆیی ئەم وڵاتەیان لە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان تاوتوێ کرد.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر هەماهەنگی لایەنەکان لە پێناو بەرژەوەندی و سەقامگیری عێراق کردەوە./.