بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر زاری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی ئەم حیزبە ڕایگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماتی عێراق کاندید دەکرێت.
سورچی وتی کە لە سەر ئەم پۆستە دەبێت لە نێوان لایەنە کوردییەکان ڕێکەوتن بکرێت بەڵام لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکەم کەس تا ئێستا بۆ کاندیدکردنی بەرهەم ساڵحە.
کارگێڕی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی هەروەها وتی کە سەرکردەکانی یەکێتی لە سەر کاندیدی کۆتایی بڕیار دەدەن بەڵام تا ئێستا بە فەرمی کەسێک داوای خۆکاندیدکردنی نەکردووە و لە چاوەڕوانی ڕۆژانی داهاتووداین.
غەیاس سورچی وتی: پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە و بە پێی ڕێکەوتن لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان تا ئێستا پۆستەکە بۆ یەکێتی بووە./.