بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی ئامانجی هەمیشەیی و ڕەوای ئازادی قودس وەک ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانی جیهان، وتی: خەڵکی ناوچەکە تاوان و پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان لەبیر نەکردووە کە هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی ناوچەکەشە و بەردەوام لە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەم ڕژێمە دەمێننەوە.
ناوبراو وتی: قبووڵکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمێکی تەزویر کە هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکان و شەڕ و ئاژاوەگێڕیی زیاتر لە 70 ساڵەی جوگرافیای عەرەبی و ئیسلامییە، لە بیرەوەرییەکانی گەلی فەڵەستین، خەڵکی ناوچەکە و سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهان تۆمار دەکرێت و دەمێنێتەوە.
خەتیب زادە لە کۆتاییدا وتی: ڕژێمی داگیرکاری قودس دوژمنی یەکەمی جیهانی ئیسلام و وڵاتانی عەرەبییە و هیچ هەنگاوێک لە پێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو ڕژێمە ناتوانێت ئامانجی گەلی فەڵەستین بەلاڕێدا ببات یان لەبیری بکات./.