بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی فەتلاوی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە لە ئەگەری بەردەوامبوونی داگیرکاریی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق، بەرەنگاربوونەوەیان لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگرییەوە مافێکی ڕەوا و ڕێگەپێدراوە.
ناوبراو وتی کە بە دڵنیاییەوە دەبێت ئەمریکییەکان عێراق بە جێ بێڵن، بە تایبەت کە پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دەرکردنی ئەو هێزانەی پەسەند کردووە.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی: هیچ هۆکار و پاساوێک بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق قبووڵکراو نییە.
فەتلاوی وتی: سەرجەم ڕێگا یاسایی و دیپلۆماسییەکان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تێپەڕ بووە و ئەگەر لە داگیرکاریی خۆیان بەردەوام بن بەرەنگاربوونەوەیان هەنگاوێکی یاسایی و ڕێگەپێدراوە./.