بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهرام مێهرپەیما، دادوه‌رى نێوده‌ڵه‌تى پێشووى تۆپى پێ و سه‌رپه‌رشتیارى ئێستاى ناوبژیوانانى ئێران یه‌كێكه له ناوه دیاره وه‌رزشیه‌كانى ئێران، ئه‌و پیاوه كه كه‌م رۆژ هه‌یه له یاریگه‌كانى وڵاته‌كه‌ى نه‌بیندرێت به یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه سه‌ركه‌وتووه‌كانى وه‌رزشى ئێران و یه‌كێتیی تۆپى پێى وڵاته‌كه‌ى داده‌نرێت..
بەهرام مێهرپەیما، كه به ره‌گه‌ز كورده له رابردوو خاوه‌نى به‌رێوه‌بردنى ده‌یان یارى گه‌وره بووه، ئێستاش وه‌ك یه‌كێك له كاراكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كان سه‌رپه‌رشتیارى ناوبژیوانانه له یه‌كێتیی تۆپى پێى ئێران .
بەهرام مێهرپەیما، خاوه‌نى ده‌یان چاوپێكه‌وتن و نووسینى وهرزشیهو خزمه‌ت ده‌كات و كتێبێكى چاپكراویشى هه‌یه بۆ وه‌رزشى شارى سنه‌و مێژوویه‌كه‌ى .