جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 21, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

کرماشان، مەڵبەندێکی دەوڵەمەندی گەشتیاری و خواردنە بەتام و چێژەکان

جام کوردی – گەڕان لە نێو خواردنەکان، نان و شیرینییەکانی کرماشان هێندە تام و چێژی هەیە کە کەمتر گەشتیارێک هەیە لە گەڵ بەسەرکردنەوەی ئاسەوارە مێژووییەکان، خۆی لەم تام و چێژە بێبەش بکات.

كانونی یه‌كه‌م 13, 2021
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆربەجۆری خواردنە خۆجێیەکان گەشەی بە کەرتی گەشتیاریی کرماشان داوە. کرماشان پارێزگایەکە کە بە پێکهاتە جۆربەجۆرەکانی ناسراوە و سرووشتێکی چوار وەرزی هەیە، کەشوهەوای گەرم و وشکی قەسری شیرین، ناوچەی سارد و وشکی سۆنقور و کولیایی و کەشوهەوای سارد و دڵڕفێنی ناوچەی هەورامان تەنیا بەشێکە لە تایبەتمەندییەکانی پارێزگای کرماشان.

هەر یەک لە ناوچەکانی پارێزگای کرماشان داب و نەریت و جۆربەجۆری خواردنی تایبەت بە خۆیان هەیە کە ئەویش بۆ ئەو جۆربەجۆرییەی کەشوهەوا و سرووشتەکەیان دەگەڕێتەوە.

لە خواردنە بەتامەکانی کرماشان دەتوانین ئاماژە بە جۆرە کەبابێکی تایبەتی کرماشانی، ئاشی عەباسعەلی، ئاوی دۆ و خەیار، زەیتی کرماشانی، خۆرشتی خەڵاڵی کرماشانی، دەست پێچ، نانی برینجی و کاکی کرماشانی، بژی و هەندێک لە خواردنە ڕەسەنەکان بدەین، خۆراکی دیکەش وەک گیا وشککراوەکان و دۆین کە لە ڕووی کەلتوری و تەندرووستی و خۆراکییەوە بایەخێکی زۆریان هەیە.

نان برینجی کرماشان

نانێک بە ناوی برساق بە ڕواڵەتی سرنجڕاکێش و بۆنی خۆش، کەلانە یان پاغازە کە گیاکەی لە پیچک و پیازە و زیاتر لە وەرزی بەهار بەکار دێت یان ئاشی سۆرانە کە ئەویش لە وەرزی بەهار بۆنی خانووی کرماشانییەکان دەگرێتەوە، تەنیا گۆشەیەکە لە جیهانی ڕەنگینی خواردنە ڕەسەنەکانی کرماشان.

بوونی ئەم هەموو جۆربەجۆرییە و هەڵبژاردنی خواردنە خۆجێییەکان وایکردووە کە کرماشان وەک شاری داهێنەری خۆراک لە ئاستی ئێران بناسرێت و لە گەڵ ئەمەش لە لایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە بە فەرمی ناسراوە.

گەشەپێدانی گەشتیاریی خۆراک لە ئێستادا بووەتە ستراتیژێک کە لە لایەن وەزارەتی میراتی کەلتوری، گەشتیاری و پیشەسازی دەستی ئێرانەوە پەیرەو دەکرێت، ئەمەش نەک تەنیا دەتوانێت هەلی کار دابین بکات و پەرە بە کەرتی ئابوری بدات بەڵکوو دەتوانێت زیاتر لە ڕابردوو ناو و ناوبانگی کرماشانییەکان لە جیهاندا بەرز بکاتەوە.

لە گەڵ ئەمەش نانی برینجی و کاکی کرماشانی مێژوو و ناوبانگێکیان هەیە و کەمتر گەشتیارێک هەیە وەک دیاری لە کرماشان بۆ ناوچەکەی خۆیی نەباتەوە.

خواردن پێداویستییەکی سەرەکی گەشتیارانە

شوێنەوارناس و مامۆستایەکی زانکۆ لە سەر گرنگیی خۆراک لە کەرتی گەشتیاریدا وتی: زۆربەی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی کە سەردانی ناوچەیەک دەکەن بە دڵنیاییەوە هەوڵ دەدەن خواردنە خۆماڵی و ڕەسەنەکانی ئەو ناوچەیە وەک بەشێک لە بەرنامەی سەردانەکەیان بەکار بێنن و بۆ ئەوەی کە سەردانەکەیان ببێتە سەردانێکی تەندرووست و بۆ هەمیشە لە بیرەوەرییەکانی ئەواندا بمێنێتەوە پێویستیان بەوەیە زانیاری بەکەڵک لە سەر هەڵکەوتەی جوگرافی، مەودای نێوان شارەکان، ناوی شار و شارۆچکە و گوندەکان، وەرزی گونجاو بۆ سەردانەکە، خزمەتگوزارییەکان لەو سەردانە و هەروەها کەشوهەوای ناوچەکان بە دەست بێنن.

ئێحسان ئەحمەدی نەسر وتی: ئەوەی کە لە گەڵ سەرجەم بابەتە ئاماژەپێدراوەکان بۆ گەشتیاران گرنگە، خۆراک و خواردنەکانە کە ڕەنگە بتوانین وەک یەکەم پێداویستی گەشتیاران ناوی ببەین. وەک چۆن کە دەزانین هەر گەشتیارێک پاش مانەوەی لە شوێنێکدا دەستبەجێ بیر لە دابینکردنی خۆراک دەکاتەوە، تەنانەت لە سەردانە کورت و یەک ڕۆژەکاندا کە پێویست بە نیشتەجێبوون ناکات خواردن بە بابەتێکی گرنگ و پێویستی سەردان و گەشتەکە دادەنرێت.

ئەم توێژەرەی بواری گەشتیاری وتی: پارێزگای کرماشان پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ مێژووی ئێران هەیە و لە بەشە جیاجیاکانی ئەم مەڵبەندەدا، یەکەم شوێنەکانی نیشتەجێبوونی شاری، ئائینی و شارستانیەت بوونی هەیە کە لە ڕووی مێژوویی و ئاسەوارناسیشەوە زۆر گرنگن.

کرماشان و پێگەی مێژوویی

ئەحمەدی نەسر وتی: پارێزگای کرماشان لە ڕووی ڕاکێشیگەلی کەلتوری و مێژوویی لە ڕیزی پارێزگا پلە یەکەکانی ئێراندایە، شاری بێستون لە دڵی خۆیدا تایبەتمەندییەکی زۆری مێژوویی شوێن کردووەتەوە و وەک ناسنامەیەکی کرماشان سەیر دەکرێت.

بە وتەی ناوبراو، بوونی ئاسەواری بێستون وەک هەشتەمین ئاسەواری تۆمارکراوی ئێران لە ڕووی جیهانییەوە و هەروەها بەم دواییانەش تۆمارکردنی ناوچەی هەورامان وایکردووە کە کرماشان جیاوازییەکی زۆری لە گەڵ زۆربەی پارێزگاکانی ئێراندا هەبێت.

وتیشی کە لە گەڵ ئەمانەدا بوونی ئاسەواری تاقوەسان کە پەیوەندی بە سەردەمی ساسانییەکانەوە هەیە، پەرستگەی ئاناهیتا لە شاری کەنگاوەر و …. تایبەتمەندی دیکەی بەم پارێزگا بەخشیوە.

ئێحسان ئەحمەدی نەسر وتی: گرنگتر لە ئاسەوارە مێژووییەکانی کرماشان، پێگەی جوگرافیی ئەم پارێزگایە و ناوبانگەکەیە و دەتوانین لە کرماشان و بێستون وەک دەروازەی ئاسیا ناو ببەین و بە جۆرێک ئەم پێگە تایبەتە بە درێژایی مێژوو بەردەوام وەک شوێنێکی تایبەت و گرنگ، کرماشانی بە جیهان ناساندووە.

ئەم مامۆستایەی زانکۆ وتی: لە ڕێگای ئاورێشم تا ڕێگای شایی و لە ئاکامدا ڕێگای گەورەی خۆراسان، هەمووی پیشاندەری ئەوەیە کە کرماشان لە سەر ئەم ڕێگا سەرەکییانەدا بووە و وەک ڕابردووش ئەم ڕێگا گەورەیە خۆراسانی گەیاندووەتە شارە پیرۆزەکانی عێراق، ئەمەش وایکردووە کە تایبەتمەندییە مێژووییەکەی کرماشان لە بواری گەشتیاری مەزهەبیدا وەک خۆی بمێنێتەوە.

ناوبراو وتی: ئەم پێشینە و مێژووە لە گەڵ تایبەتمەندییەکانی دیکەی وەک کەشوهەوای جۆربەجۆر، کشتووکاڵ، ئاو و ڕووباری زۆر، ئاژەڵداری و ….. وایکردووە کرماشان لە ڕووی پێداویستی و دابینکردنی خۆراکە جۆربەجۆرەکانەوە پێشەنگ بێت.

جۆربەجۆری خۆراک وەک تایبەتمەندییەکی گرنگی کرماشان

ئەحمەدی نەسر وتی: زەیتی خۆماڵی کە لە ناوچە جیاجیاکانی کرماشان بەرهەم دێت وایکردووە خواردنەکانی ئەم پارێزگایە تام و چێژێکی تایبەت بە خۆیان هەبێت و لە سەر ئاستی ئێرانیش ئەم زەیتە وەک براندێک ناوبانگی دەرکردووە. هەروەها نۆکی بەرهەمهێنراوی پارێزگای کرماشان لە سەر ئاستی ئێران خواستێکی زۆری لە سەرە.

وتیشی: کاتێک ئەم خاڵە گرنگانە لە گەڵ یەکتر دادەنێین بەوە دەگەین کە پرسی جۆربەجۆریی خۆراک وەک ڕاکێشیگەلە سرووشتی و مێژووییەکانی کرماشان، وەک کەلتور و کۆمەڵگا و سرووشت و کەشوهەوا چوار وەرزەکە و میوانداری خەڵکەکەی بووەتە ناسنامەی پارێزگای کرماشان.

ئاشی عەباسعەلی خواردنێکی تایبەت لە کرماشان

ئەم توێژەرە لە درێژەدا وتی: یەکەم خواردنی ڕەسەن و خۆماڵی لە کرماشان دۆینە کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و لە ڕووی خۆراکی و تەندرووستییەوە زۆر گرنگە.

ناوبراو وتی: ئاشی عەباسعەلی لە خواردنەکانی دیکەی کرماشانە، ئەو دانەوێڵە و گۆشتەی تێی دەکرێت لە گەڵ شێوازی درووستکردنی وایکردووە هەڵگری ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکان بێت.

ئەحمەدی نەسر وتی: خۆرشتی خەڵاڵی کرماشانی و کەبابە تایبەتەکەی کە بە ناوی دەندە کەباب ناسراوە و لە سەر ئاستی نیشتمانیی ئێرانیش تۆمار کراون، بەدەر لەوەی کە لە ڕیزی خواردنە بەسوودەکاندان، جۆرێکی جیاوازی خۆرشت و کەبابن کە تەنیا تایبەت بە کرماشانن.

خواردنەکان بەشێکی گرنگی کەرتی گەشتیارین

مامۆستایەکی ئابوریی زانکۆی کرماشان، لە وەڵامی پرسیارێک کە گەشەپێدانی گەشتیاری تا چەندە لە دابینکردنی هەلی کار و گەشەی کەرتی ئابوری کاریگەریی هەیە، وتی: کەرتی گەشتیاری بواری زۆر جیاجیا لە خۆ دەگرێت، وەک گەشتیاریی نیشتەجێبوون، هونەری، مێژوویی، سرووشتی، کەلتوری، زانستی، ئیداری، پزیشکی و تەندرووستی، وەرزشی و بازرگانی و یەکێک لە بوارەکانی گەشتیاریش تایبەتە بە بواری خۆراک و خواردنەکان.

سۆهراب دڵ ئەنگیزان وتی: لە پرسی خۆراکدا بابەتێکی گشتی هەیە کە خواردن وەک تەواوکەری بەشەکانی گەشتیارییە، واتە کاتێک گەشتیارێک سەردانی ناوچەیەک دەکات بێگومان پێویستی بە خزمەتگوزاریی خۆراک هەیە و گرنگی تایبەت بە خۆیشی هەیە.

ناوبراو وتی: خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە ئایا ئەو خواردنە بە تەنیایی دەتوانێت هۆکاری ڕاکێشانی گەشتیاران بێت؟

دڵ ئەنگیزان وتی: توێژینەوەکان پیشان دەدات کە خواردن و خۆراکەکان بە تەنیایی ناتوانن هۆکارێک بۆ سەردان و گەشتکردنی خەڵک بن بەڵام هۆکارێکی گرنگە، لە بەر ئەوەی کە کاتێک گەشتیاران سەردانی شوێنێکی مێژوویی یان سرووشتی دەکەن، پرسی بەکارهێنانی خواردنەکانی ئەو شوێنە بۆیان گرنگی هەیە و حەزی ئەوەشیان هەیە کە زیاتر خواردنە خۆماڵی و ڕەسەنەکان بەکار بێنن.

ئەم مامۆستایەی زانکۆی ڕازیی کرماشان وتی: لە بواری خۆارک و دیارییەکاندا کرماشان بۆ گەشتیاران ناوێکی ناسراوە و کاتێک سەردانی ئەم پارێزگایە بە تایبەت شاری کرماشان دەکەن بە دڵنیاییەوە ئەو شوێنانەش بە سەردەکەنەوە کە خواردنی ناسراویان هەیە یان بەرهەمی وەک نان برینجییان هەیە.

بوونی کرماشان وەک شاری داهێنەری خۆراک لە ڕووی ئابورییەوە گرنگە

سۆهراب دڵ ئەنگیزان وتی: کرماشان دەتوانێت لە ڕووی خۆراکییەوە بە هۆی تایبەتمەندی و جۆربەجۆریی خواردنەکانەوە پەرەی زیاتر بە کەرتی گەشتیاریی خۆی بدات.

بوونی چوار هەزار و 200 ئاسەوار و شوێنەواری تۆمارکراوی نیشتمانی، ئاسەوارێکی تۆمارکراوی جیهانی و بەم دواییانەش تۆمارکردنی ناوچەی هەورامان و دەیان ئاسەواری جیهانیش کە هێشتا تۆمار نەکراون، پیشاندەری توانا و تایبەتمەندییە گەشتیارییەکانی پارێزگای کرماشانە.

بێستون و تاقوەسان، پەرستگەی ئاناهیتا، تاقی گەرا، گۆڕی ئێسحاق وەند، تەکیەکانی بەیگلەربەیگی و مەعاونولمولک، پارکی کوێستان، بازاڕی کۆن لە کرماشان، سەرواەکانی نیلوفەڕ، سەحنە، هەرسین و ڕوانسەر، ئەشکەوتەکانی قۆری قەڵا و پەڕاو، کاروانسەراکانی شاعەباسی و ماهیدەشت و تاڤگەی پیران لە گرنگترین شوێنە مێژوویی و سرووشتییەکانی گەشتیارییە لە پارێزگای کرماشان./.

Previous Post

گەندەڵی، سیاسەتی هەڵە و کۆرۆنا؛ سێ هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری لە عێراق

Next Post

بودجەی وەزارەتی گەشتیاریی ئێران بۆ ساڵی داهاتوو لە سەدا 54 زیادی کردووە

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post
بودجەی وەزارەتی گەشتیاریی ئێران بۆ ساڵی داهاتوو لە سەدا 54 زیادی کردووە

بودجەی وەزارەتی گەشتیاریی ئێران بۆ ساڵی داهاتوو لە سەدا 54 زیادی کردووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020