بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و سرگێی لاوڕۆڤ بە تەلەفوون وتووێژیان کردووە و تەوەری سەرەکی ئەو وتووێژەش دانوستانەکانی ڤیەننا بووە.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هەر دوو لا جەختیان لە سەر ئیرادەی هاوبەش بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی و گەڕانەوەی بۆ ڕێڕەوی سەرەکی و هاوسەنگ کردووەتەوە کە پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش بڕیاری لە سەر داوە.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا هەروەها لەو وتووێژەدا چەندین پرسی گرنگی دووقۆڵی و ناوچەییان تاوتوێ کرد./.