بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاریق عێزەدین وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا، لە وتووێژی لە گەڵ میدیایەکی ئێرانی وێڕای ئیدانەکردنی سەردانەکەی نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەبوزەبی و چاوپێکەوتنی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات، جەختیکردەوە کە ئەم سەردانە تاوانێکە لە دژی گەلی فەڵەستین و گیانفیدایی و دۆزی ڕەوای ئەوان.
ناوبراو وتی: جیهادی ئیسلامی پێی وایە کە وڵاتانی سازشتکار کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە، لە ڕاستیدا هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستین لە ڕژانی خوێنی فەڵەستینییەکان.
وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ئەم سەردانانە بە تەواوی ئیدانە دەکرێت لە بەر ئەوەی کە بۆ بەردەوامی تاوانی داگیرکەرانی زایۆنیست وەک پاڵپشتییەک دەبێت.
عێزەدین وتی: خیانەتی ئەو وڵاتانە کە پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردووەتەوە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر گەل و خۆڕاگری فەڵەستین نابێت و هیچ کات ناتوانن ڕاستییەکان و مافی گەلی فەڵەستین بە کردەوە تووشی گۆڕانکاری بکەن و گەلی فەڵەستین و خۆڕاگری بەردەوام وەک بەرەی یەکەمی بەرگری لە بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەمێنێتەوە./.