بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێکهاتەی ئێران لەم پالەوانێتییە، یاریزانە بەهێزەکانی لە خۆ گرتووە و لە نێو یاریزانەکانیشی کوردێکی تێدایە ئەویش شەقایق باپیریە کە یاریزانی یانەی ئەسفەهانیشە.
باپیری کە ساڵی ١٩٩١ لە سنە کەدایکبووە، ئێستا بە یەکێک لە یاریزانە سوپەرەکان دەناسێنرێت لە وڵاتەکەی، ئەو چوارەم گۆلکاری کیشوەری ئاسیایە و وەرزی رابردووش بۆ یانەی ئافرەتانی هەولێر یاریکردوو بووە گۆڵکاری خولی نایابی تۆپی دەستی عێراق .