No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسك باقر، وه‌رزشكارێكى دیارى كوردستان و شارى سلێمانییه، ئه‌و ساڵى ١٩٧٤ له شاره حه‌یاته‌كه له دایكبووه ، ئیدى هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه تێكه‌ڵ به بوارى وه‌رزش ده‌بێت، وه‌ك خۆى ده‌یگێرێته‌وه ، ته‌مه‌نى ١٢ ساڵ بووه به‌ره‌و تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌كه چووه، پاشان یارى تۆپى ده‌ستى كردووه ، كه سه‌رده‌مى ئه‌وى تێدا بووه ، به ده‌گمه‌ن ژنان وه‌رزشیان كردووه .
مامۆستا ناسك ده‌گێرێته‌وه، له یانه‌ى سلێمانى هه‌ر به‌رده‌وام بوو، ده‌یان پاڵه‌وانێتیی گه‌وره‌ى له ئاستى كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت وڵاتانى عه‌ره‌بیشى كردووه، به‌هۆى چوست و چالاكیه‌وه تێكه‌ڵ به یارییه‌كانى باسكه‌و باله‌و تۆپى سه‌رمێزیش بووه .
ئه‌و ره‌مزه دیاره‌ى وه‌رزشى كوردستان قۆناغه‌كانى خوێندن به‌سه‌ركه‌وتووانه ده‌برێت و ماوه‌ى ١٣ ساڵیشه ئه‌و خزمه‌تى كۆلیجى زانسته وه‌رزشیه‌كان ده‌كات له زانكۆى سلێمانى وه‌ك مامۆستا، هاوكات خاوه‌نى دوو په‌رتووكى زانستى هاوبه‌شیشه كه خوێندكارانى كۆلیجه‌كه له وانه‌كانیان سوودى لێ ده‌بێنن .
ناسك باقر، پاش ئه‌وه‌ى واز له یاریكردن ده‌هێنێت ، ده‌چێته بوارى سه‌رپه‌رشتیارى و كارگێرى له یانه‌ى سلێمانی ، ئه‌و چه‌ندین ساڵه ئه‌ندامێكى چوست و چالاكى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌یه‌تى و له كۆتا هه‌ڵبژاردنیش بۆ ده‌سته‌ى نوێى كارگێرى بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى دامه‌زراندنى یانه‌ى سلێمانیه‌وه له ساڵى ١٩٥٦ وه وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى سلێمانى ده‌ستنیشانكرا .
ئه‌و هێشته نوێیە له ماوه‌ى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى دایك و ئێمه‌ش ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازدا ، به‌ڵام به‌لێنى دا هه‌وڵى ته‌واوه‌تى ئه‌و بۆ پێشخستن و به‌ره‌و پێشبردنى ته‌واوى تیپه‌كانى یانه‌كه‌ى بێت ، له هه‌وڵى دروستكردن و پاڵپشتى ده‌یان وه‌رزشكار بێت كه داهاتووى سلێمانى و یانه‌كه‌و كوردستانیش شانازییان پێوه بكات .
دیدار – هه‌رێز جه‌مال
No Result
View All Result